پیرانشار؛ ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە ڕۆژێکدا بۆ چوار کەس

ک.م.م.ک:

لەگەڵ ئاشکرابوونی ناونیشانی هەژار توورجی و ڕزگار خوانپایە، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ڕۆژی دووشەممو ٢٤ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەم شارە بۆ چوار کەس هەڵکشا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هەموو ئەم دەسبەسەریانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە بووە. تا ئێستە زانیاری ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی سڵامەتی و ئەو تۆمەتانەی خراوتە پاڵیان بەردەست نییە.

شیاوی باسە، پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی دەسبەسەری تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی ڕاگەیاندبوو.

ق.ش

The post پیرانشار؛ ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە ڕۆژێکدا بۆ چوار کەس appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە