9
ک.م.م.ک:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، موبین ئیبراهیمزادە هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فەتاـوە لە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە هەنووکە لەڕێی دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو برای بێهنام ئیبراهیمزادە، زیندانی سیاسیی لەمێژینە و چالاکی کرێکاری و عیسا ئیبراهیمزادە زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدەیە.
ق.ش
The post شنۆ؛ دەسبەسەری و ئازادی کاتی موبین ئیبراهیمزادە لەڕێی دانانی بارمتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.