11
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، عەبدولهادی شێخەپوور، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کۆڵەسە”ی سەردەشت، کە لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد حوکمی ١٣ ساڵ زیندانییەکەی بەسەر دەبرد، بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و کەمتەرخەمی لە پرۆسەی چارەسەرکردندا، بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاوڵاتییە چەند ڕۆژێک پێش مردنی بەهۆی ئازارێکی زۆر لە سنگی و دابەزینی توندی پەستانی خوێن سەردانی بنکەی تەندروستی زیندانەکەی کردبوو، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی تایبەتمەند، چاودێری پزیشکی کاریگەر، یان گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان گەڕێنرایەوە بۆ بەشی زیندان.
E.Sh
The post مەهاباد؛ گیانلەدەستدانی زیندانییەک بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.