جوانڕۆ؛ گیانبەختکردنی ژنێکی ٧٠ساڵ تەمەن بەهۆی گرفتی بژێوی ژیان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، ئامینە عەزیمی هاوڵاتییەکی ٧٠ساڵ تەمەنی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی گوشاری قورسی بژێوی ژیان و نەتوانین لە پێنژاردنی کرێ ماڵ، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەم هاوڵاتییە پێشووتریش بەبۆنەی کێشەی هاوشێوەی ئابووری و بژێوی ژیان خۆکوژییەکی ناسەرکەوتووی هەبووە و لە کۆتاییدا بەهۆی گوشاری ئابووری و نەبوونی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، گیانبەختکردنی ناوبراوی لێکەوتەوە.

پەڕگیربوونی هەژاری، هەڵکشانی بێسەروبەری تێچووی ماڵ و نەبوونی پشتیوانی کاریگەر لە بەساڵاچوان و توێژە لاوازەکان، لەبن سێبەری سیستەمی دەسەڵاتداری، ڕاستەوخۆ تراژێدیای مرۆیی و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانئ لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

The post جوانڕۆ؛ گیانبەختکردنی ژنێکی ٧٠ساڵ تەمەن بەهۆی گرفتی بژێوی ژیان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە