ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شەوی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، کەسێک بەناونیشانی ئاسۆ ساڵحی سەلەفی و سەربە تاقمی توندڕەوە ئیسلامییەکان هەڕەشەی لە مافناس و چالاکوان دوکتۆر ئەرسەلان بەهرامی کردووە و بە مولحید ناوی هێناوە.
بەپێی نەریتی سەلەفییەکان هەرکەس بە مولحید ناسرا، مافی ژیان و سامان و تەنانەت ماڵ و منداڵیشی لێ زەوت دەکرێ و دەتوانن بیکوژن و دەست بەسەر هەموو شتێکیدا بگرن.
ناوبراو بۆی نووسیوە کە تۆ ناوت چووەتە ناو مولحید و سیکۆلارەکان و وەکوو نەیاری حەزرەتی محەممەد چاوت لێدەکرێت و ئەمەیش لە خۆید یانێ گیان و ژیانی دوکتۆر ئەرسەلان پارێزراو نییە.
شیاوی باسە تا ئێستە چەندد جاریتر هەڕەشەی لێکراوە و پەلاماری ڕفاندنی منداڵەکەی و خێزانەکەی دراوە.
جێی سەرنجە، دوکتۆر ئەرسەلان وەکوو مافناس تا ئێستە لەبەرانبەر بێ ڕێزی و سووکایەتی سەلەفییەکان بەرانبەر بە ژنانی کورد لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بابەتی بڵاوکردۆتەوە و هەڵوێستی نواندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو ناوەندە مافی مرۆییەکان و کۆمەڵگای کوردستان دەکات بەرانبەر بەم هێرشانە بێدەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن تونداژۆکان کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگا بەدەستەوە بگرن و مەترسی بخەنەسەر چالاکوانان و کەسایەتییە کاریگەر و بەهەڵوێستەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
The post هەڕەشەی سەلەفی و توندڕەوەکان و مەترسی لەسەر گیانی پارێزەر و مافناس دوکتۆر ئەرسەلان بەهرامی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.