چوار ئەندامی ئاڤا میدیا پاش ١٤ڕۆژ دەسبەسەری لە ورمێ ئازاد کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، چوار ئەندامی تیمی ئاڤا میدیا بەناوەکانی عومەر ئەحمەد ناسراو بە ڕەسووکە، پێشکەشکاری خەڵکی قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان، مامەند حەسەنپوور بەرهەمهێنەر و هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە لەگەڵ کامێرامانی تیمەکە بەناوی ئاوارە عومەر و شۆفیری تیمەکە بەناوی عومەر کە پێشتر لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کرابوون، پاش ١٤ڕۆژ لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیم لە ورمێ ئازاد کران.

شیاوی باسە ئەم تیمە میدیاییە بانگهێشتی فستیواڵی بەتی و حەیران لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت کرابوون و بە هەبوونی مۆڵەت لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردبوو، کەچی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەری کردن.

ئەم تیمە میدیاییە چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کرابوون.

ق.ش

The post چوار ئەندامی ئاڤا میدیا پاش ١٤ڕۆژ دەسبەسەری لە ورمێ ئازاد کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە