لوڕستان؛ مەحکووم کردنی دوو ڕۆژنامەنووس بە زیندان و دەربەدەری بەهۆی ڕەخنە لە پارێزگار

ک.م.م.ک:

بەپێی حوکمی دەرچوو لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە پارێزگای لوڕستان، مەجید بیرانوەند و ئێحسان موئەیدیکیا بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ساڵێک دوورخستنەوە بۆ شاری مەرووست سەر بە تەزد وەکوو سزای تەواوکەر مەحکووم کران.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ڕەخنەگرتن لە پارێزگاری لوڕستان و بڵاوکردنەوەی هەڵمەتێکی ڕەخنەگرانە لە کەناڵی تێلگرامی لەهۆکارەکانی دەرکردنئ ئەو حوکمەیە.

شیاوی باسە کە مەجید بیرانوەند سەرنووسەری حەوتوونامەی هۆرۆ بووە و لەلاپەڕەی ئینستاگرامی کەناڵی «دەنگی لوڕستان»ی لە ئەستۆیە.

ق.ش

The post لوڕستان؛ مەحکووم کردنی دوو ڕۆژنامەنووس بە زیندان و دەربەدەری بەهۆی ڕەخنە لە پارێزگار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە