ورمێ؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەرییە بەرینەکانی هاوڵاتیانی کورد، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان و نیشتەجێی ورمێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەسبەسەری ئەم کەسانە، ماڵەکەیان پشکنین.
ناونیشانی دەسبەسەرکراوان سۆفی ڕۆستەمی٥٥ساڵ تەمەن، زەینەب یووسفپووت ٤٧ساڵ تەمەن و شیلان ڕۆستەمی ٢٣ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانە شیمانە دەکرێ بخرێتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post ورمێ؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە