تیکاب؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، فەرشاد فەرەجی هاوڵاتی خەڵکی تیکاب، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە لقەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە میاندواد ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە فەرشاد فەرەجی پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات و سووکایەتی بە ڕێبەر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بە ١٤ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

The post تیکاب؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە