سەڵماس؛ مردنی زیندانییەک لە زیندان بەهۆی بێبەریکرانی لە چارەسەری پزیشکی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، وەحیف عومەری، زیندانی خەڵکی گوندی خورخورای سەڵماس، ڕۆژی پێنجشەممە٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لە زیندانی ئێران لە سەڵماد گیانی لەدست دا؛ سەرچاوە هەواڵیەکان دەڵێن کە ناوبراو پاش تووشبوونی بە جەڵدە، بەبۆنەی دواکەوتنی فریاگوزرای و ناردنی بۆ ناوەندی دەرمانی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی بەخت کردووە.

وەحید عومەری بەتۆمەتی سزای ماڵی دەسبەسەر کراوە و خولەی زیندانییەکەی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەڵماس تێپەڕ دەکرد. بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای خراپبوونی دۆخی ئەم زیندانییە، ناردنی بۆ نەخۆشخانە وەپاش خراوە. تا ئێستە بنەماڵەکەی لە وەرگرتنەوەی تەرمەکەی خۆیان بواردووە کە مەبەستیان بەرزکردنەوەی سکاڵایە لە بەرپرسانی زیندان.

ئەم رووداوە دووهەمین حاڵەتی مردنی زیندانیانی کورد لە حەوتوویەکد بەبۆنەی بێبەریکردن لە خزمەتگوزاری دەرمانی بووە. پێشووتر، لە ٢٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ، عەبدولهادی شێخەپوور زیندانی خەڵکی سەردەشت یش لە زیندانی ئێران لە مەهاباد لە دۆخێکی هاوشێوە گیانی بەخت کردبوو.

ق.ش

The post سەڵماس؛ مردنی زیندانییەک لە زیندان بەهۆی بێبەریکرانی لە چارەسەری پزیشکی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە