15
ک.م.م.ک:
نەجمەدین ئەلیاسی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئاسناوە سەربە شاری شنۆ، ئێوارەی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەسبەسەریان کرد. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ نەجمەدین ئەلیاسی بەردەست نییە.
دەسبەسەری ئەم
هاوڵاتییە لە کاتێکدا بووە کە دڵەڕاوکێ سەبارەت بە دۆخی یاسایی و چارەنووسی کەسانی دەسبەسەرکراو لە کوردستان بەردوامە.
ق.ش
The post شنۆ؛ دەسبەسەرئ هاوڵاتییەک و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.