بەردەوامبوونی دەستبەسەری شەهین مەحمودی

ک‌م‌م‌ک:
شەهین مەحمودی، هاووڵاتیی کورد که وەك ژنێكی ئێرانی–نۆرویژی، نیشتەجێی وڵاتی نۆرویژە،لە دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەرییەکەیەوە، هێشتا بە شێوەی نادیار لە زیندانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ڕاگیراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە خەڵکی سقزە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران نیشتەجێیە.

بەپێی زانیارییەکان، خاتوو مەحمودی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی كوردی، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی ئێران لە سقز بانگهێشت كرابوو. لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا، دوای ئەوەی چوو بۆ ئەم دامەزراوە ئەمنییە، دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەک گواستراوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە تۆمەتی سەر ناوبراو غ، بە خێزانەکەی ڕانەگەیەندراوە. كەسە نزیكەكانی دەڵێن هێشتا لە هۆکاری دەستبەسەری، دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی و هەروەها ڕێڕەوی یاسایی ناوبراو بێخەبەرن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهین مەحمودی ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەز لە وڵاتی نۆرویژەوە بۆ ئێران گەڕاوەتەوە؛ گەشتێک کە بووەتە هۆی دەستبەسەری و کردنەوەی پەڕگەیەکی دادگایی دژ بە ناوبراو.
ج.ع

شەهین مەحمودی لە ساڵی ١٣٥٨ لەدایکبووە، کچی عەلی و فاطمە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سقز و خاونی ڕەگەزی نۆرویژە. ناوی لە بەڵگەنامە ناسنامەییە نۆرویژییەکاندا بە شێوەی Shine Mahmoudi تۆمارکراوە. بەردەوامبوونی دەستبەسەری بێ‌ئۆقەیی ئەم هاووڵاتییە دووڕەگەزە، نیگەرانیی خێزان و نزیکانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و چارەنووسی دادگایییەکەی زیاد کردووە. ج‌.ع

The post بەردەوامبوونی دەستبەسەری شەهین مەحمودی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە