ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە یەکی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی باوک و برای( عادڵ و ئاکۆ یووسفینەژاد) گیانبەختکردوو چیاکۆ یووسفینەژاد خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە پاش بانگهێشتیان لە ڕێی تێلەفوونەوەکاتژمێری ١١ی سسرلە بەیانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە دەسبەسەر کران.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.
جێی سەرنجە چیاکۆ یووسفینەژاد چالاکی ناسراوی ژینگەپارێ و وەرزشوانی خەڵکی سنە کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر تووشی سووتان بوو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، پاش چوار ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانە و لە کەرتی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی بەخت کرد.
ق.ش
The post سنە؛ دەسبەسەری باوک و برای گیانبەختکردوو چیاکۆ یووسفینەژاد چالاکی ژینگەپارێز appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.