9
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان ، دووشەممە یەکی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کورد بێهرووز عەلیکوردی پوورزای نەمر خەسرەو عەلیکوردی خەڵکی سەبزەوار(کوردی خۆراسان) لە شوێنی کارەکەی لە مەشهەد لەلایە. هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بێهرووز عەلیکوردی پاش دەسبەسەری بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییە ڕاگوازرا و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە دۆخ و هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو بەردەست نییە.
شیاوی باسە دەسبەسەری ناوبراو پەیوەستە بە شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەری بەشدارانی بیرهانینی خوسرەو عەلیکوردی و لەو هەڵمەتەدا دەیان چالاکی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی دەسبەسەر کراون.
ق.ش
The post پوورزای خەسرەو عەلیکوردی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.