شووت؛ گیانبەختکردنی چوار سەرنشینی ماشێنێک بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەڕێی بۆسەدانان و تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماشێنی هاوڵاتییەکی کورد لە شاری شووت سەربە ماکۆ، سێ هاوڵاتی ئەفغانی لە شوێنی ڕووداوەکە و شۆفیرەکەیش بریندار کرا.

جەعفەر میرزایی، شۆفێری ئەم ماشێنە پاش ڕاگواستنی بۆ ناوەندی دەرمانی و پاش چەندد ڕۆژ، لە کۆتاییدا هەینی ٢٩ی سەرماوەز بەبۆنەی قورسی برینەکەی گیانی بەخت کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار لە ڕووداوەکە، هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێی بزمارڕێژکردنی ڕێڕەوەکە و تەقەی ڕاستەوخۆ، بووە هۆی بەلاڕێداچوون و وەرگەڕانی ماشێنەکە.
شیاوی باسە کە ئەم ماشێنە هەڵگری سێ هاوڵاتی ئەفغانستانی کە مەبەستیان دەربازبوون لە ناوچەی سنووری لەگەڵ باکووری کوردستان بوون.

ق.ش

The post شووت؛ گیانبەختکردنی چوار سەرنشینی ماشێنێک بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە