11
ک.م.م.ک:
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران پاش کۆچی دوایی ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی مەریوان کە هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، گیانی بەختکرد، ژمارەیەک لە ئەندامی بنەماڵەی ناوبراویان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە سەرچاوە متمانەپێکراو، ئەم بانگهێشتنامەیە بە ئامانجی سەپاندنی گوشار هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەکان، هەڕەشەی دەسبەسەری و دۆسیەی نوێیان لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم چالاکی کرێکارییە کردووە،و ڕێگریان کردووە کە بەڕێوەچوونی هەر چەشنە ڕێوڕەسمێکی گردبوونەوە و یادکردنەوەیەک.
ق.ش
The post مەریوان؛ هەڕەشە و گوشاری ئەمنیەتی لەسەر بنەماڵەی ئازاد خانچەزەڕ، بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.