جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانەکانی بیرجەند و ئیلام

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سامان بەرزگەر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و قەنبەر فەرهادی بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانەکانی بیرجەند و ئیلام جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە ئێعدامی ئەم کەسانە لە بێدەنگی هەواڵگری و سەرچاوە فەرمییەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕێژیمەوە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانەکانی بیرجەند و ئیلام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە