9
ک.م.م.ک:
لە درێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆسەر چالاکانی ژینگەپارێز، سێشەممە٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، شێرکۆ کانی سانانی، وێنەهەڵگر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، پاش بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی زاگرۆسانە لە گوندی نێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە شێرکۆ کانی سانانی لە ئەندامان و وێنەهەڵگری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی «ئەنجوومەنی سەوزی چیا» یە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەهۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بەردەست نییە.
ق.ش
The post دەسبەسەری شێرکۆ کانی سانانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.