ک.م.م.ک.:
فەرمانی دەستبەسەرکرانی محەممەد عەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لە ١٨گەڵاڕێزانی ئەمساڵەوە ( ٢٧٢٥) بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و تۆمەتبارکردنیان لەبەردەستدا نییە. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە محەمەد عەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان لەوان مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.
E.Sh
The post سەقز؛ فەرمانی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکرایەوە بەبێ دەرکردنی ڕوونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکانیان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.