ک.م.م.ک.:
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی ئێعدامی لانیکەم چوار هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان، مەهاباد، شاری کورد و بۆجنوورد بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، جەلال تاهیری بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی بۆکان لە سێدارە دراوە، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانبار، محەمەد نوریان لە زیندانی شاری کورد لە سێدارە دراوە، هاوڵاتییەکیش بە ناوی بنەماڵەی ڕاستەگاری (ناوی بچوک نەناسراو) بە تۆمەتی هاوشێوەی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی مەهاباد لە سێدارە دراوە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ، حوکمی لەسێدارەدانی ئەمین سەفاری بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانی بۆجنوورد جێبەجێ کرا.
E.Sh
The post جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم چوار هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.