بەردەوامی ناڕوونی بارودۆخی بیژەن کازمی لە دەستبەسەرگەی اوین دوای ١١ مانگ

ک.م.م.ک:

بەپێی لێدوانەکانی شەهناز خوسرەوی، دایکی بیژەن کازمی لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥، چالاکوانی ساسی خەڵکی کۆهدەشت، کوڕەکەی دوای 11 مانگ هێشتا لە گرتنگەی ئەمنی زیندانی اوین لە حاڵەتی ناڕوونی یاساییدا ڕاگیراوە و لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەشە.

بە وتەی ناوبراو، کە ئەم بابەتەی لە پەیجی ئێکس (تویتەری پێشوو) وروژاندووە، بیژەن کازمی لەم ماوەیەدا مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بە کەس و کارەکەی بە شێوەی کەسی و تەلەفۆنی لێسەندراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتی ئەم چالاکە سیاسییە بە فەرمی نە بە خۆی و نە پارێزەرەکانی ڕانەگەیندراوە.

E.Sh

The post بەردەوامی ناڕوونی بارودۆخی بیژەن کازمی لە دەستبەسەرگەی اوین دوای ١١ مانگ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە