مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی کەیوان مامەگۆلی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، کەیوان مامەگۆلی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گوێکتەپە لە مەهاباد ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی شەش مانگ زیندانی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد گواسترایەوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” دادگایی کرا.

E.Sh

The post مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی کەیوان مامەگۆلی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە