ئێعدامی سێ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی؛ ڕەشت، سنە و قووچان
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر بەناونیشانی مستەفا کەیفەری لە بەندیخانەی ڕەشت بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست جێبەجێ کرا.
ناوبراو دوو ساڵ پێش دەسبەسەر و لەلایەن دادگای سزاکانی ئێرانەوە
ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
هەروەها یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ بەنداروێک بەناونیشانی راستین کەرەمی خەڵکی سنە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنراو و ئێعدام کرا.
لە هەواڵێکی دیکە سەرلە بەیانی سێشەممە ٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناونیشانی ئەفشین تووسی لە زیندانی قووچان جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە ئەم بەندکراوەیش بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش
The post appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.