مەریوان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی دوو هاوڵاتی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

شەممە ٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد ئەشتەژ ٢٨ساڵ تەمەن و محەممەد نیکپەی ٢٣ساڵ تەمە ، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە. ئەم دوو هاوڵاتییە پێشووتر لە پەیوەندی لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات داسگایی کران و هەر کام بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

ق.ش

The post مەریوان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی دوو هاوڵاتی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە