ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەری هاوڵاتیان و چالاکانی ژینگەپارێزی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی کەمپەینی زاگرۆسانە، شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی دیکە لە سنە دەسبەسەر کران و ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو دۆسیە لەو شار بۆ سێ کەس هەڵکشا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەباح ساڵحی و سابیر ساڵحی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
پێشووتریش ڕامین ساڵحی چالاکی ژینگەپارێزی ٣٩ساڵ تەمەن و ئامۆزاکەی سەباح ساڵحی، بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کەمپەینی زاگرۆسانە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی، لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کران.
بەکوتەی سەرچاوە ئاگادار، ئەم دەسبەسەریان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە ڕێوڕەسمی کەمپەینی زاگرۆسانە هاتۆتە ئاراوە کە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی قەڵای حەسەناوای سنە بەڕێوەچبوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، شێرکۆ کانی سانانی، وێنەهەڵگر و چالاکی ژینگەیی خەڵکی مەریوان و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا، پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمێکی هاوشێوە لە گوندی نێ سەربە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسسر کرابوو.
ق.ش
The post سنە؛ هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە کەمپەینی زاگرۆسانە بۆ سێ کەس appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.