ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئومید باقری وێنەگەڵگر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاباد، لە ڕۆژی هەینی٥ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی ، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەڵپەسێردراوی قەزایی و دەرکردنی بڕیاری دەسبەسەریی بێ سنوور، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەم هاوڵاتییە ٣٧ساڵ تەمەنە هەنووکە ١٣ هەمین ڕۆژی دەسبەسەری خۆی لە گرتووخانەکانە ئەمنییەکان لە کرماشان تێپەڕ دەکات.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، باقری لە کاتی دەسبەسەرییەوە تا ئێستە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە، بابەتێک کە نیگەرانی دامەزراوە مافی مرۆییەکانی سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی و پاراستنی لێکۆڵینەوەی دادوەرانە هەڵکشاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بەردەوامی دەسبەسەری ناوبراو دەتوانێت ڕاگواستنی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشآن بەدوادا بێت.
ئومید باقری ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی لە ڕێگەی کرماشان بۆ پاوە لە سەیتەریەکی کاتی ڕاگیراو و دواتر بە هەڵسووکەوتی تونداژۆیانەی هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا.
بنەماڵە و کەسووکاری دەڵێن کە لە کاتی دەسبەسەرییەوە زانیاری ورد سەبارەت بە دۆخی دۆسیە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی نەدرکێنراوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشووتریش لە ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبۆنەی ئامادەبوونی وێنەهەڵگرتن لە بۆنەی نەورۆز لە کوردستان دەسبەسەر و لەڕێی سازکردنی دۆسیەی ئەمنییەتی و تۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.
کۆمەڵێک لەە راپۆرتانەی بڵاوکراونەتەسە لە ڕاگەیاندنە مافی مرۆییەکان لە ماوەی ساڵانی دوایی نیشانی دەدەن کە چالاکانی کەلتووری و مەدەنی کورد لە ئێران ڕووبەڕووی شێوازی هاوشێوە لە دەسبەسەری کورتخایەن، گوشاری ئەمنییەتی و بێبەری کردن لە مافی بنەڕەتی بوونەتەوە.
ناوەندی هەواڵگریkmmk، بەپشتبەستن بەم ڕاپۆرتانە جەختی دەکاتەوە کە مانگرتن لە خواردنی ئەمید باقری، پیشاندەری چەقبەستوویی یاسایی و نەبوونی کەمترین گرێنتی ليکۆڵینەوەئ دادوەرانەیە؛ دۆخێ کە پێویستی خێرای دامەزراوە سەربەخۆ و نێودەوڵەتییەکانی هەیە.
ق.ش
The post کرماشان؛ مانگرتن لە خواردنی ئومید باقری لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسبەسەرییە سنووربەزێنەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.