5
ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیبراھیم مەردانی”، “ئەحمەد زەرەنگ” و “سولەیمان ئیسماعیلـی”، خەڵکی بۆکان، لە کاتی دەستبەسەری هەتا ئێستا لە دۆخی نادیاردان و هیچ زانیارییەک لە شوێن و دۆخیان لە بەردەست نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، “ئیبراھیم مەردانی” ڕۆژی سێشەممە ٢٥ “ئەحمەد زەرەنگ”، و “سولەیمان ئیسماعیلـی” ڕۆژی ١٤ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
پێویستە بگوترێت کە زیاتر لە دوو حەوتە لە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانە تێپەڕیوە، بەڵام هێچ دامەزراوەیەکی ئەمنی یان دادوەری وەڵامی ڕوون لەسەر دۆخ و شوێنیان نەداوە. ئەم بێئاگاییە، نیگەرانیی خێزان و نزیکانی ئەم هاووڵاتیانەی زیاتر کردووە.
ب.ئ
The post بێ ئاگایی لە دۆخی سێ هاووڵاتی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بوکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.