ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگری KMMK، شەوی هەینی ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دوابەدوای هەرەس لە سنوری «میراوە»ی سەر بە سەردەشت، چوار هاووڵاتی تووش ڕووداو بوون، کە دوو کەس گیانیان لەدەست دەدەن و دوو کاسبکاری دیکە بریندار دەبن.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەسەر سنور لە هاتووچۆدا بوون، کە تووشی هەرەس دەبن. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ فریاکەوتن، دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا.
ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداون بریتییە لە “خەەسرەو حەمزەپور”، هاووڵاتی گوندی «دوڵەگەرم» سەر بە سەردەشت، و “کەماڵ خزری”، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، کە باوکی سێ منداڵ بوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ناسنامە و بارودۆخی تەندروستی دوو کاسبکاری بریندار بڵاونەبووەتەوە.
پێویستە بگوترێ کە نەبوونی ژێرخانەی پارێزراو لە سنورەکان، دەبێت بە هۆی ئەوە کە کۆڵبەران و کاسبکاران هەموو ساڵێک لە زستاندا توشی رووداوی سروشتی ببن؛ بارودۆخێک کە جارێکی تر گرنگی سەرنجدان بە دۆخی ژیان و پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی سەر سنور پیشان دەدات.
ب.ئ
The post سەردەشت؛ گیانلەدەسدان و بریندار بوونی چوار هاووڵاتی بە بۆنەی هەرەسی بەفر appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.