بوکان: سزادانی ماموستایەکی ئەهلی سوننە بە ٥ ساڵ زیندان

ک.م.م.ک:

محەممەد ساڵحی، ماموستای ئایینی ئەهلی سوننەی کورد و ئیمامی جومعەی مزگەوتی گوندی «کەلتگە» سەر بە شاری بۆكان، بە بڕیاری لقّی دووەمی دادگای شۆڕشی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەكانی حكومەتی ئێران (ئەنسارالسوننە)» بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

ئەو لە ٢٨ی بەفرانبار ساڵی ڕابردوو درستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ ڕاگرتن لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

ج. ع

The post بوکان: سزادانی ماموستایەکی ئەهلی سوننە بە ٥ ساڵ زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە