برووجێرد؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی ڕاگەیاندن

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی عەلی سەفەر سێپەهوەند، کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بروجێرد جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنئ ئەم حوکمە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەربە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

The post برووجێرد؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی ڕاگەیاندن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە