کوێیەشت؛ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان پاش کۆتایی پشوو(مەرەخەسی)

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٧ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ڕۆستەم باقری هاوڵاتی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی کوێیەشت، پاش کۆتایی زەمەنی پشوو جارێکیتر بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا گەڕێنرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ چبوو بۆ پشوو و لەگەڵ تەواوبوونی ماوەکەی سەرلە نوێ بۆ زێندان گوازتایەوە.

شیاوی باسە کە ڕۆستەم باقری لەکاتی تێپەڕاندنی حوکمی سێ ساڵەی خۆی بەتۆمەتگەلی، سووکایەتی بە ڕێبەر و پروپاگاندا دژی دەسەڵاتە و بەپێی کوتەی سەرچاوەکان، لە دۆسیەیەکی جوێیش بەتۆمەتی پشتیوانی لە ئیسرایل ڕووبەڕوو بووەتەوە.

ق.ش

The post کوێیەشت؛ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان پاش کۆتایی پشوو(مەرەخەسی) appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە