ک.م.م.ک:
ناڕوونی چارەنووسی نیما مەندوومی، هونەرمەند و ژەنیاری ٢٣ساڵ تەمەنی خەڵکی کامێران، کە لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پارێزگای ئەلبورز دەسبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕبوونی سێ حەوتوو هێشتا چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نییە.
بەپێی زانیارییەکان، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە پاش نواندنی هونەری و ژەندن لە وڵاتی ئەرمەنیا لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی ئیسرایلی بووە و دامەزراوە ئەمنییەکان ئەم مژارەیان کردووە بە بیانووی دەسبەسەری ناوبراو، بەم حاڵەوە تا ئێستە هیچ چەشنە تۆمەتێکی فەرمی پێڕانەگەیەندراوە و بنەماڵەکەیشی لە زانیاری سەبارەت بو دۆخی منداڵەکەیان بێبەرین.
ق.ش
The post نادیاری چارەنووسی هونەرمەندی کامێرانی دوای سێ هەفتە دەستبەسەرکردنی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.