سەقز؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی دوو هاوڵاتت و نادیاربوونی چارەنووسیان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، حامید نەباتی و مستەفا مسری، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز، بەبێ نواندنی حوکمئ قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بەشوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم دوو هاوڵاتییە کراون بەردەست نییە.

ق.ش

The post سەقز؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی دوو هاوڵاتت و نادیاربوونی چارەنووسیان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە