سنە، دەسبەسەری سەرۆک ئەبووقاسمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، سەرۆک ئەبووقاسمی، هاوڵاتی خەڵکی سنە و بەڕێوەبەری گرووپی کەژوانی ئارێز، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

وێڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە، تا ئێستە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post سنە، دەسبەسەری سەرۆک ئەبووقاسمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە