جێبەجێکردنی سێ حوکمی ئێعدام لە بۆکان، مەلایر و مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە ڕۆژانی دووشەممە ٨ی بەفرانبار و چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، لانیکەم سێ زیندانی بەناوەکانی ئەحمەد نادری لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، سوحبەت فەتحی لە مەهاباد و موسلیم ڕەفیعینیا لە مەلایر، بەڕێز بەتۆمەتەکانی کوشتن و مادە هۆشبەرەکان ئێعدام کران.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار حوکمی ئێعدامی ئەحمەد نادری، کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتن بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ئێران لە بۆکان جێبەجێ کرا.

هەروەها سەرلە بەیانی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، سوحبەت فەتحی زیندانی مەحکووم بە ئێعدام بەتۆمەتی کوشتن لە مەهاباد لە سێدارە درا. هەر لەو ڕۆژەدا، موسلیم ڕەفیعینیا، زیندانی مەحکووم بە ئێعدام بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان، لە زیندانی مەلایر ئێعدام کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکان و دامەزراوە فەرمییەکان بە گشتی ڕانەگەیندراوە.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی سێ حوکمی ئێعدام لە بۆکان، مەلایر و مەهاباد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە