بەردەوامی دەسبەسەری سەرەڕۆیانە لە ئیلام؛ سێ هاوڵاتی بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازران

ک.م.م.ک:

ناوەندی هەواڵگریkmmk، بڵاویکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممو ١١ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی محەممەدجەواد زارعی لە موورمووری ئاودانان، محەممەد حەسەنوەند و بیژەن کەریمیان هەر دوو ٢١ساڵ تەمەن و زەڵکی دەرەشاری پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێێکی نادیار ڕاگوازران.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دەسبەسەری ئەم سێ هاوڵاتییە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرییە کوێرانەکان لە پارێزگای ئیلام و هاوکاتە لە گەڵ خۆپیشاندنی جڤاکی بەفرانباەی ٢٧٢٥ی کوردی، بووە. محەممەد حەسەنوەند و بیژەن کەریمیان ڕۆژی ١١ی بەفرانبار لە دەرەشار و محەممەد زارعی ئێوارەی ئەو ڕۆژ لە موورمووری دەسبەسەر کراون.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ چەشنە زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و دۆخی یاسایی ئەم کەسانە بڵاونەکراوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەم ڕووداوە نەخستۆتەڕوو.
ئەم دەسبەسەریانە لە دۆخێکدا ڕوویان داوە کە ناڕەزایی دەربڕینی گشتگیری بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، کە لە ٧ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی لە درژکردەوە بەرانبەر بە قەیرانی ئابووری و بژیوی ژیان هەڵایسا، بۆ دەیان شاری ئێران باڵی کێشاوە و لەگەڵ زۆربوونی هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی، نیگەرانی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی دەسبەسەرکراوان، بۆ وێنە بێبەری کردن لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و بنەماڵە، زیاتر بووە.

The post بەردەوامی دەسبەسەری سەرەڕۆیانە لە ئیلام؛ سێ هاوڵاتی بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە