ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, سەر لەبەیانی سێشەممە٩ی بەفرانبار، یەعقووب مەبزوولە، هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، یەعقووب مەبزوولە، کوڕی عومەر، دانیشتووی مەهاباد، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. هاوکات لەگەڵ دەسبەسەری، هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵی ناوبراو و بڕێ کەلووپەلی ناوبراویان دەست بەسەردا گرتووە.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە kmmk، یان کوتووە کە ئەم هاوڵاتییە پاش دەسبەسەری ڕاستەوخۆ بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازراوە و تا ئێستە هیچ ئەگەرێکی پەیوەندیگرتن یان ئاگادارکردنەوەی فەرمی لە باروودۆخی ناوبراو لە ئارادا نەبووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە. هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار کراون نەزانراوە.
دامەزراوەکانی مافی مرۆیی بەردەوام جەختیان کردۆتەوە کە ئەو دەسبەسەریانەی کە جۆری تۆمەتەکە ڕاناگەیەندرێت، بێبەری بوون لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و ڕاگواستن بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان، پێشێلکاری ئاشکرای بنەماکانی دادگایی دادوەرانە و ستانداردە نێودەوڵەتیەکان دێتە هەژمار.
ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواوکەر سەبارەت بە دۆخی ئەم هاوڵاتییە لەگەڕدایە.
ق.ش
The post دەسبەسەری هاوڵاتییەک لە مەهاباد؛ ڕاگواستنی یەعقووب مەبزوولە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.