4
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی سەلمان میرزایی کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بەزاڵەهاتوو دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تونداژۆیانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە لە کاتی دەسبەسەرییەوە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندرووستی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ق.ش
The post کرماشان؛ دەسبەسەری چالاکێکی مەدەنی لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.