کوشتنی هاوڵاتییەکی لوڕ له خۆپیشاندانەکانی فوولادشەهر؛ داریووش ئەنساری بەختیاروەند فیشەکی بەرکەوت و گیانی بەخت کرد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکانی دەی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، هاوکات لەگەڵ چوارەم ڕۆژی سەەهەڵدانی سەرانسەری و گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشادانی هاوڵاتیان و بازاڕیان لە فوولادشەهری ئەسفەهان، هاوڵاتییەکی لوڕ بەناونیشانی داریووش ئەنساری بەختیاروەند بەتەقەی ڕاستەوخۆ گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، داریووش ئەنساری بەختیاروەند پاش بەرکەوتنی فیشەکی هێزە سەرکوتگەرەکان ، لە ڕێگەی گەیاندنی بە ناوەندی دەرمانی گیانی بەخت کرد.
پاش ئەوە بەرپرسی پۆلیسی جینایی پارێزگای ئەسفەهان بەبێ ئاماژەدان بە ناونیشانی کەسی گیانبەختکردوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ڕووداوە دوابەدوای تێهەڵچوون لە گەڵ کەسانی نەناسراو لە بەردەرکەی کەسی ناولێبراو، ڕووی داوە و پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی بەخت کردووە.
ئەم گێڕانەوەیە لە کاتێکدا گەڵاڵە کراوە کە شایەتحاڵانی ئامادەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە جەختیان کردۆتەوە کە داریووش ئەنساری بەختیاروەند لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بەتەقەی چەکی شەڕ لەلایەن هێزەکانئ سەربە حکوومەتەوە کراوەتە ئامانج و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.

ق.ش

The post کوشتنی هاوڵاتییەکی لوڕ له خۆپیشاندانەکانی فوولادشەهر؛ داریووش ئەنساری بەختیاروەند فیشەکی بەرکەوت و گیانی بەخت کرد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە