4
ک.م.م.ک:
لەدرێژەی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانەکانی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هەینی١٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، مەهسا زارعی چالاکی کەلتووری خەڵکی کرماشان و پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن بەناوی ماهان خووبانی خەڵکی یاسووج دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەسبەسەریانە بەبێ نواندنی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی بووە. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە مەهسا زارعی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و هۆکاری ددسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش
The post کرماشان – یاسووج؛ دەسبەسەری مەهسا زارعی و مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.