جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی لە زیندانە جۆراوجۆرەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی چەندد ڕۆژی دوایی، حوکمی ئێعدامی لانیکەم سێ هاوڵاتی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی سنە، قووچان و ئیسفەراین جێبەجێ کراوە.

دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، قاسم ئەمینی بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی سنە و سێشەممە٩ی بەفرانبار فەرید نووریزاد بە تۆمەتی هاوشێوە(کوشتنی بەئەنقەست) لە زیندانی قووچان ئێعدام کران.
هەروەها چوارشەممە ١٠ی بەفرانباریذ حوکمی ئێعدامی ئەحەد میرزایی کە پێشووتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەمادە سڕکەرەکان دەرکرابوو، لە زیندانی ئیسفەراین جێبەجێ کرا.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی لە زیندانە جۆراوجۆرەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە