دەسبەسەری مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن لە ئیزە لە ناڕەزایی نیشاندانەکانی٢٧٢٥ی کوردی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگریkmmk، لە ئیزە، سەرلە بەیانی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، حیسام محەممەدی، مێرمنداڵی١٦ساڵ تەمەنی لوڕی خەڵکی ئیزە، خووزستان، لەڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵی هاوڵاتیان و هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار دەسبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو بەردەست نییە.

دەسبەسەری منداڵان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان، پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵانە.

ق.ش

The post دەسبەسەری مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن لە ئیزە لە ناڕەزایی نیشاندانەکانی٢٧٢٥ی کوردی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە