هەرسین- ئەزنا؛ کوژراوێک و بریندارێک لە ئەنجامی سەرکوتی قورسی خۆپیشاندەران

ک.م.م.ک:

هەینی ١٢ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لە ڕەوتی سەرکوتی بەرین و تونداژۆیانەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارە جیاجیاکان، لانیکەم هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا و کەسێکیتریش بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، عەلی عەزیزی هاوڵاتی خەڵکی شاری هەتسین، بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کرد و ڕەزا مورادی عەبدولوەند، هاوڵاتی ١٨ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری ئەزنا، بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەک بەقورسی بریندات کراوە و هەنووکە چووەتە حاڵەتی کۆماور.

ق.ش

The post هەرسین- ئەزنا؛ کوژراوێک و بریندارێک لە ئەنجامی سەرکوتی قورسی خۆپیشاندەران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە