لە میانی خۆپیشاندانەکانی شارە جیاجیاکاندا چەند هاوڵاتییەک کە دوو هەرزەکاریان تێدابوو دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک.:

دوابەدوای هەواڵەکانی دەستبەسەرکردنی ناڕازییان لە شاری دێهلۆران، لالی، ئیزە و ئەسفەراین، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ باس لە دەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش هاووڵاتی کە دوانیان هەرزەکاری تەمەن ١٥ و ١٧ ساڵن، لە شارەکانی دێهلۆران، لالی، ئیزە و ئەسفەرایەن لە ٢٩ تا ٣١ی بەفرانبار ڕادەگەیەنن.

بە پێی ئەم هەواڵانە، کووروش نووری، هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٣١ی بەفرانبار لە شاری دێهلۆران دەستبەسەر کرا. هەروەها ئاریان سەلاحشوور، تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئیزە، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی ڕێبەندان لە شەقامی خومەینی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەر لەو ماوەیەدا، باقر قەنبەری، هاووڵاتییەکی لوڕ، خەڵکی ناوچەی لالی، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بەفرانبار لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا دەستبەسەر کرا. بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بەفرانبار پووریا کەی‌شەمس، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئیزە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

هه‌ڕوه‌ها عه‌لی قه‌ویدڵ، چالاکوانی کوردی خه‌ڵکی ئه‌سفه‌ڕایه‌ن له پارێزگای خوراسانی باکوور، ئێواره ی ١١ی به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ڕ کرا و شه‌ڕیف ئازاد، هاووڵاتیی خه‌ڵکی دێهلۆران له پارێزگای ئیلام، ڕێکەوتی ١٠ی به‌فرانبار لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە دەستبەسەرکردنی منداڵان و نەبوونی زانیاری لەسەر شوێنی هەندێک لە دەستگیرکراوان و پێشێلکردنی مافی دادگاییکردن دەربڕیوە.

ب.ئ

The post لە میانی خۆپیشاندانەکانی شارە جیاجیاکاندا چەند هاوڵاتییەک کە دوو هەرزەکاریان تێدابوو دەسبەسەر کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە