ناوو ناسناوی پێنج قوربانی دیکە له خۆپیشاندەران پشتڕاستکرایەوە

ک.م.م.ک:

لە نجامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ڕێبەندانی2725ی کوردی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لانیکەم پێنج هاووڵاتی لە ڕۆژانی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندان و پێنجشەممە، ١١ی ڕێبەندان، لە شارەکانی ئەزنا و کوێیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان و شاری لۆردەگان له پارێزگەی شارەکورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد جەلیلی تەمەن ٢١ ساڵ و سەجاد والامەنیش تەمەن ٢٨ ساڵ لە قوربانیانی شاری لۆردەگان. هەروەها لە شاری ئەزنا، مستەفا (ناسناو نادیارە) هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ و وەهاب موسەوی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە شاری کوێیەشت ، ئەمیر حسام خودایاریفەرد تەمەن ٢٢ ساڵ، لە قوربانیانی دیکەی ئەم سەرکوتە خوێناوییە ناو براوه.

The post ناوو ناسناوی پێنج قوربانی دیکە له خۆپیشاندەران پشتڕاستکرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە