ئیسفەراین؛ دەسبەسەری پێنج هاوڵاتی کورد لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنج هاوڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی ئیسفەراین لە پارێزگای خۆراسانی باکور، بریتی لە عەلی قەویدڵ، پەیمان میرزایی، عیسا شەکووری، عەباس بیدی و ئارین حەیدەری، لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون و تا ئێستە هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە دۆخئ یان هۆکاری دەسبەسەری ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە.

چالاکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە خۆجێیەکان نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری پێشێلکردنی مافی ئەم هاوڵاتیانە دەربڕیوە. دەسبەسەری هەڕەمەکی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان پێشتریش لەو ناوچاوەوە بڵاوکراوەتەوە و بووە بەهۆی هەڵکشانی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوانی دەڤەرەکە.

بەگوێرەی زانیارییەەکان، ئەم هەڵسووکەوتانە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان و کۆنترۆڵی چالاکییە مەدەنییەکان لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانە.

ق.ش

The post ئیسفەراین؛ دەسبەسەری پێنج هاوڵاتی کورد لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە