ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کوردی لۆڕیان لە شارەکانی یاسوج، گەوهەردەشت لۆردێگان، فلارد لۆردێگان و لالی سەر بە پارێزگای خوزستان دەستبەسەر کردووە، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە ناوی پارسا ئاکابەر. ئەم کەسانە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و شوێنی نیشتەجێبوونیان و ئەگەری تۆمەتەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.
ناوی دەستبەسەرکراوەکانی تر بریتین لە زەهرا ئیزەدی نیا، ئەبولفەزل حەبیبی، ڕەزا بەختیاری، ئەلیاس شەریفی، ئەمیرڕەزا ئومێدی، پەیام هەزاریان، وەحید ڕەزایی، موسلیم سۆڵتانی، ڕەزا سۆڵتانی. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستبەسەرکردنەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکانیان ئەنجامدراون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و بە تایبەت بوونی منداڵێک لە نێویاندا دەربڕی و داوای شەفافیەت و پابەندبوون بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی ئێرانیان کردووە.
E.Sh
The post دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کوردی لۆڕ لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.