سنە؛ دەسبەسەری هەڕەمەکی و توندووتیژانەی ١٠چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووتر

ک.م.م.ک:

دوابەدوای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم ١٠ چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشوو، لەوانە کەیوان زەندکەریمی، شاهو محەممەدی، جەمال خودڕەحمی، خەبات ئەسەدی، ئارمان سەلیمی، خالید سەیفپەناهی، قانع خاتری، بەیان فەرەجوڵڵاهی، دلێر ئەسکەندەری و وریا موید، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی لە سنە بەتەرزی توندووتیژانە و هەڕەمەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیڕ ڕاگوازران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراون و ئەم کارە بەشێکە لە شەپۆلی سەرکوت و تۆقاندنی دەیان چالاکی مەدەنی لە چەند ڕۆژانی ڕابردوودا.
پێشتریش، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ئەمساڵ، کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ هاوڵاتیان نێردراوە، هەرچەشنە “چالاکییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتتیەکان و فەزای گشتیدا” بە “کردەوەیەک دژی ئاسایشی نیشتمانی و تێکدانی نەزمی گشتی” لە قەڵەم دەدرێت، و هەڕەشەی لێپێچینەوە و سزای یاسایی لێکردن.
هەموو دەسبەسەرییەکان لە ڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵ و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەنجام دراون و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دۆخ و شوێنی زۆرێک لە دەسبەسەرکراوان نادیارە.

ق.ش

The post سنە؛ دەسبەسەری هەڕەمەکی و توندووتیژانەی ١٠چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووتر appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە