دەسبەسەری ٩ هاووڵاتی خۆپیشاندەر لە شارەکانی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران لانیکەم ٩ هاووڵاتییان لە شارە جیاجیاکانی کرماشان دەستبەسەر کردووە.
ئەم دەستبەسەرکردنانە لە نێوان ١١ بۆ ١٣ی بەفرانبار لە کرماشان، هەرسین، شاباد و گێلانغەرب ڕووی داوە.
ئیحسان حەیاتی ڕۆژی ١١ی بەفرانبار و محەمەد زیادی و مەیسەم بێهزادی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار لە کرماشان دەستبەسەر کراون. هەروەها ڕەحیم محەمەد وەلی، عەلی چراغی و میلاد عەلیبەیگی لە ١٢ی بەفرانبار لە شاری هەرسین و سەعید دەروێشی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار لە شاباد دەستبەسەر کراون.
هەر لەو ڕۆژەدا یۆسف ساڵخۆردە و دڵارام کازمی لە شاری گێلانغەرب دەستبەسەر کراون و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ دڵارام کازمی ئازاد کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوون و باری یاسایی و تۆمەتی ئەو کەسانەی کە دەسبەسەرکراون بڵاونەکراوەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و نەبوونی ڕوونی قەزایی لە ئێران نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

ب.ئ

The post دەسبەسەری ٩ هاووڵاتی خۆپیشاندەر لە شارەکانی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە