لانیکەم ٢٠ کەس لە چالاکانی پیشەیی، مامۆستایان و چەندد منداڵ، لە چەندد شاری ئێران دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

دوابەدوای شەپۆلێکی دەستبەسەرکردن هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، لانیکەم ٢٠ چالاکی پیشەیی کورد، مامۆستا، گەنجان و چەند مێرمنداڵ، لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران لە نێوان ١١ بۆ ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دەستبەسەر کراون.

بەپێی زانیاریتەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، زۆربەی ئەو کەسانە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخ و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانیان لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، عەلی حەسەن بەهامین، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لەکاتی قسەکردن لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم پارێزگای یاسوج دەسبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی هێزە ئینتزامییەکان. گردبوونەوەکە بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئەو کەسانە بوو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەسبەسەر کرابوون.

لە شاری سۆنقور سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٥ی بەفرانبار دەیان کەس دەستبەسەر کران و ناونیشانی لانیکەم هەشت کەسیان ڕاگەیەندراوە کە بریتین لە کەیوومەرس واعزی (مامۆستا و زیندانی سیاسی پێشوو)، ئومیز فەرهادی، مێهدی باقری، بەهار ڕەفیعی، عەسەل بێگوەند، یاسین حێشمەتیان، عەلیرەزا عەبدی، عەلی سیفوری. بەگوێرەی هەواڵەکە، عەسەل بەگوەند لە کاتی دەسبەسەری بریندار بووە و بارودۆخ و شوێنی نادیارە.

هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کەیوومەرس واعیزی بە جیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.

لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباریساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، ، عەلی دارابی (تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی دەرەشار) و ئەمیر حوسێن عەباسی (٢٣ ساڵ، خەڵکی ئاودانان) دەستبەسەر کران و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان بڵاو نەکراوەتەوە.

هەروەها ڕەزا پەهلەوانی خەڵکی دیواندەرە و میلاد مەردانی (تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان) لە هەمان ڕۆژدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی بانەمەڕ، حسێن کاکی خەڵکی ئاودانان و نۆشاد عەرەبی (٤٨ ساڵ، خەڵکی سەرابلەی ئیلام)یش دەستبەسەر کراون.

دەسبەسەری منداڵان و مێرمنداڵان لایەنێکی دیکەی نیگەرانکەری ئەم شەپۆلە سەرکوتکردنەیە. ڕامین ئێقباڵی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی ٤ی بەفرانبار دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

لە شاری دێلوڕان، موعین مەلەکی، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بەرەبەیانی ٤ی بەفرانبار، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، دەسبەسەر کرا.

هەروەها کوورش خه یری، منداڵێکی ته مه ن ١٣ ساڵانی خەڵکی دۆرود له پارێزگای لوڕستان، ڕۆژی ١١ی بەفرانبار دەسبەسەر کراوه و هێشتا چاره نووسی نادیارە.

لە شارەکانی دیکەش، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، ندا گرامی خەڵکی یاسووج لە گۆڕەپانی حەوت تیریی ئەو شارە دەستبەسەر و هەروەها سینا مورادی (تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی ئەحمەداوای تیکاب) لە شاری کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

دامەزراوە مافی مرۆییەکان بەرانبەر بە بەردەوامی دەسبەسەری بەکۆمەڵی هاوڵاتیان، بێسەروشوێنکردنی زۆررملێ، نادیاربوونی چارەنووسی بنەماڵەکان لە ڕۆڵەکانیان و دەسبەسەری منداڵان هۆشداریان داوە، بەم حاڵەوە، بەرپرسانی فەرمی تا ئێستە کاردانەوەیان سەبارەت بەم ڕەوشتە نیشان نەداوە.

ق.ش

The post لانیکەم ٢٠ کەس لە چالاکانی پیشەیی، مامۆستایان و چەندد منداڵ، لە چەندد شاری ئێران دەسبەسەر کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە